نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو قسانەی باس لە هاتنی پارە دەکەن لە بەغدادەوە تا ئەم خولەکە دوورن لە راستییەوە و هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.”
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ئەندامی لیژنەی داراییە راشیگەیاند، قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە سەبارەت بە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم و وتویەتی یان ئەمڕۆ یان سبەی پارەی مووچە رەوانە دەکرێت.
نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی ئەوەی تا ئێستا پارەی مووچە رەوانەی هەرێم نەکراوە پێدەچێت سبەی پارەی مووچەی مانگی چوار رەوانە بکرێت.