لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی پارێزەرێک واز لە سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی دەهێنێت

پارێزەرێکی راوێژکار دوای ئەوەی سكاڵایەك لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆماردەکات کە پەیوەندیدارە بە “فرەژنی”، لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی سکاڵاکەی دەکشێنێتەوە.

بەرهەم رەئوف، پارێزەری راوێژكار رایدەگەیەنێت، لە بەرواری 17ی ئازاری 2024 دوای ئەوەی داوایەكی یاساییم تۆماركرد لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، تایبەت بە نادەستووری ماددەی (1) لە یاسای ژمارە (15)ی ساڵی (2008) پەرلەمانی كوردستان، پاش ئەوەی دادگاکە داواكەیان قبووڵكرد، لە 12ی ئایاری 2024 یەكەم دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو، تیایدا  تیانووسی خۆمم پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی دادگای ناوبراو كرد، دواتر دادگا بڕیاریدا بە دواخستنی دادبینی لە داواكەدا بۆ 30ی حوزەیرانی 2024 بە مەبەستی وردبینی و بڕیاردان لە داواكەدا.

دەشڵێت، دوای ئەوە لە بەرواری 13ی ئایاری 2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایكرد، واز لە داواكە بهێنم، ئەمەش بەهۆی زۆری ناڕەزایی رێكخراوەكان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەرچەندە پێموایە كە ئەم یاسایە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كاریپێدەكرێت، گرفتی دروستكردووە، بەڵام لەبەر داواكاریی  كاك (قوباد تاڵەبانی) ئەمڕۆ داوای پوچەڵكردنەوەی داواكەم بۆ بەردەستی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بەرزکردەوە.

بەرهەم رەئوف، پارێزەری راوێژكار لەبارەی یاساکەوە دەڵێت، سکاڵام لە دژی یاسای فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کردووە، تایبەت بە مەرجەکانی هێنانی ژنی دووەم، چونکە یاساکە نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت، لەبری ئەوەی کێشەکان چارەسەربکات زیانی لە کۆمەڵگەداوە، یاسای فرەژنی لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959ی عێراقی هەموارکردووەتەوە و کۆمەڵێک مەرج بۆ هاوسەرگیری دووەم زیادکراوە، لە سکاڵاکەدا تانەمان یاوە لە ماددەی یەکەمی ئەو یاسایە و دەڵێین کە پێچەوانەی دەستوورە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی كارگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی پۆشاكی سەربازی دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share