چەند بەرپرسێک کە هەوڵی بەقاچاخبردنی نزیکەی 26 تۆن زێڕیان داوە سزادەدرێن

چەند بەرپرسێک لە لیبیا لە هەوڵی بەقاچاخبردنی نزیکەی 26 تۆن زێڕ تێوەگلاون کە بەهاکەی یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە.

داواکاری گشتیی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا، بڵاویکردەوە، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئەو بەرپرسانە دەرکرا کە لە هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕی نزیکەی 26 تۆن زێڕ تێوەگلاون، ئەوەش گەورەترین هەوڵی بەقاچاخبردنی زێڕە بۆ درەوەی وڵات لە مێژووی لیبیادا.

لە بەیاننامەکەی داواکاری گشتییدا هاتووە، دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە فەرمانی زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری دەستەی گومرگ و بەڕێوەبەری کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میسراتە دەرکردووە.

بەهای دارایی ئەو زێڕەی دەستی بەسەردا گیراوە بە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بە نرخی جیهانیی ئێستای زێڕ مەزەندەدەکرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵدا داواکاری گشتیی لیبیا رایگەیاند، لیکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی بەقاجاخبردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میسڕاتە دەکات.

کارەکانی بازرگانیکردن و هەناردەکردنی زێڕ تەنها لەڕێگەی بانکی ناوەندیی لیبیا،و لەڕێگەی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانەوە و بەپێی مەرجی دیاریکراو لەلایەن داواکاری گشتییەوە رێگەپێدراوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

هەڵەبجە.. ئۆتۆمبێلێكی پیكاب وەرگەڕا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: گەشتوكاڵ پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی بكرێتە سەرچاوەیەكی داهات و سێكتەرێك بۆ رەخساندنی هەلی كار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share