قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە سەردانی هەڵەبجەدا داوام لە ئەنجومەنی پشتیوانیی كۆمەڵایەتیی شارەكە کرد لە نزیكەوە هاوكاری ئیدارەی خۆجێی شارەكە بكەن.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، ”لە سەردانی هەڵەبجەدا داوام لە ئەنجومەنی پشتیوانیی كۆمەڵایەتیی شارەكە كرد بە ئەندامی فەخری و وەك یەكێك لە خۆیان قبوڵم بكەن، لە نزیكەوە گوێبیستی سەرنج و پێشنیارەكانیان بووم و داوامكرد لە نزیكەوە هاوكاری ئیدارەی خۆجێی شارەكە بكەن و میكانیزمی جوانی كۆبوونەوە و كاركردنیشیان بكەنە نموونە بۆ دەزگا حكومییەكان”.
دەشڵێت، ”دڵنیامكردنەوە هەموو توانایەك بۆ گرنگیدان بە هەڵەبجە دەخەینەگەڕ بەتایبەت كە ئێستا لە چارەسەركردنی كێشەی درێژخایەنی مووچە نزیكبووینەتەوە و رووناكی لە كۆتایی تونێلی ئەم پرسە ئاڵۆزە دەركەوتووە”.