بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاوە عەبدولقادر: پاڵاوگەکانی کار و لاناز لیترێک بەنزین بە 580 دینار دەدەن بە کۆمپانیایەکی حزبی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پارەی هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت دەخرێتە هەژمارێکەوە…
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی سلێمانی واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی بۆ تورکیا ئاشکراکرد‌

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵیی ئاسمانیی تورکش ئەیرلاینەوە نێردراوە، بڕیارە گەشتەکانی ئەو هێڵە بۆ…
Total
0
Share