گەشتی راستەوخۆ لەنێوان هەرێم و هیندستان دەستپێدەكات

بڕیارە بەمنزیكانە گەشتیی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان هەردوو پایتەختی هەرێمی كوردستان و هیندستان دەستپێبكات.

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمنزیكانە گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێم و شاری نیودەلهیی پایتەختی هیندستان دەستپێدەكات.

دەشڵێت، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هێڵی ئاسمانی فلای ئەربیل و کۆمپانیایەکی گەورەی گەشتیاریی وڵاتی هیندستان واژۆکرا.

ئەو یاداشتە لە پەراوێزی پێشانگای بازاڕی گەشتیاريی عەرەبی (ATM)دا بوو كە لە دوبەی بە بەشداری 2300 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری 165 وڵات بەڕێوەچوو، وەك ئەوەی یەكێتیی هاوردە و ناردنكاران ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share