سەرۆکی میسر دەیەوێت کێشەی دۆلار لە وڵاتەکەیدا چارەسەربکات

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر جەختیلەوە کردەوە، بۆ تێپەڕاندنی کێشەی دۆلار لە وڵاتدا دەبێت پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەسترێت.

لە میانەی بەشداریکردن لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی دروێنەی گەنمەوە، سەرۆکی میسر ئەوەی خستەڕوو، ”ئەگەر بمانەوێت کێشەی دۆلار لە میسر تێپەڕێنین دەبێت بەرهەمی ناوخۆیی زۆر زیاتر بکەین بۆ ئەوەی پێداویستییەکان لە وڵاتدا پڕبکاتەوە و بتواندرێت هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”دەمەوێت بە وەبەرهێنەران بڵێم ئاو ئاڵەنگارییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، بەفیڕۆدانی هەر دڵۆپە ئاوێک کە بەرهەمێکی کشتوکاڵی پێ ئاودەدرێت زیانەکەی زیاترە کاتێک خودی بەرهەمەکە بەفیڕۆدەچێت و دەبێت پلانێکمان هەبێت لەو بارەیەوە”.

دەشڵێت، ”ئێستا سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئامادەن و دەتواندرێت 500 هەزار تۆن گەنمیان تێدا کۆگابکرێت، هەروەها پێویستە مامەڵە داراییەکان لەو شوێنانە بە پاوەندی میسری بێت نەک بە دۆلار”.

بابەتی پێشتر

چۆن کاریگەریی کەسانی نەرێنی لەسەر ژیانمان کەمبکەینەوە؟

بابەتی دواتر

بۆچی وڵاتی چین بە وڵاتی كرێكاران ناودەبرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share