لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سێمێل – زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و 13 کەس بوونە قوربانی.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ 7:50 لەسەر رێگای سێمێل – زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا و ئۆپڵ روویدا.
لە رووداوەکەدا 12 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستدا و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتەوە.