عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنمی عەمبارکردووە

لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی یەک ملیۆن و 32 هەزار تۆن گەنمی عەمبارکردووە.

حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران زووتر دەستیپێکرد، لە هەر دۆنمێک زەویدا بە تێکڕا تۆن و نیوێک گەنمی هەبووە کە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو بڕەکەی زیادیکردووە کە 600 بۆ 700 کیلۆ تێپەڕی نەدەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دروێنە لە 11 ی مانگی رابردوو لە هەر چوار پارێزگای بەسرە، موسەننا، زیقار و واست رۆژانە بە تێكڕا 85 هەزار تۆن لە جوتیاران وەرگیراوە کە بڕەکەی گەیشتووەتە ملیۆنێک و 32 هەزار تۆن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ هاوڵاتییان: دەرمانی بێ ستیکەر مەکڕن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share