توێژینەوەیەك هۆكاری زیادبوونی كێشی منداڵ بە مۆبایل و تەلەفزیۆنەوە دەبەستێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا مۆبایل بەكاردەهێنن یان سەیری تەلەفزیۆن دەكەن، ئەگەر زیادبوونی كێشیان زیاترە.

بەپێی توێژەرانی زانکۆی مینهۆی پورتوگالی، سەرقاڵبوونی منداڵان بە شاشە لەکاتی خواردندا، وایان لێدەکات هەست بە تێربوون نەكەن.

توێژەران دەڵێن، ئەو منداڵانەی رێگەیان پێدراوە ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنن یان سەیری تەلەفزیۆن بکەن لەکاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشیان بە رێژەی 15% زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی رێگەیان پێنەدراوە ئەو کارە بکەن.

تیمێکی زانکۆکە لێکۆڵینەوەیان لە خووی خواردنی 735 منداڵ کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 10 ساڵدایە و پرسیاریان لە هەر منداڵێک کردووە دەربارەی ئەو خواردنانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا خواردوویانە، هەروەها پرسیاریان لە دایک و باوکان کردووە سەبارەت بە یاساکانیان سەبارەت بە بەکارهێنانی شاشە لە کاتی ژەمەکاندا.

لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە قەڵەوی كە رۆژی شەممە لە ڤێنیسیا-ی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، توێژەران ئەنجامی كارەكەیان خستەڕوو و، ئاماژەیان بەوەدا کە پێدەچێت رێژەكە زیاتر بێت، چونكە هەندێک لە دایک و باوکان دانیان بەوەدا نەناوە کە رێگەیان بە منداڵەکانیان داوە لەکاتی نانی ژەمەكاندا شاشە بەکاربهێنن.

دکتۆر ئانا دوارتی، توێژەری سەرەکی دەڵێت، کاتێک منداڵان شتێك دەخۆن و لە تەلەفزیۆن یان مۆبایلەوە سەیری شتێک دەکەن، بەردەوام دەبن لە خواردن، چونکە شاشەکان سەرقاڵیان دەکەن.

لای خۆیەوە تام فرای، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی گەشەپێدانی منداڵان، دەڵێت، “منداڵانی قەڵەو تووشی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی شەکرە دەبن کە پێشتر تەنیا تووشی گەورەساڵان دەبوون، ئەوە روونە کە رێگەدان بە منداڵان لە بەردەم تەلەفزیۆندا بەبێ ئاگا نان بخۆن، زیانی هەیە بۆ تەندروستییان. جێگەی داخە کە ئەمە بووەتە شێوازێکی ژیان بۆ زۆرێک لە خێزانەکان”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ هاوڵاتییان: دەرمانی بێ ستیکەر مەکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share