وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى (2017 – 2018) تاکو (2022 – 2023) دەستپێکردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نوسراوێکى بە ژمارە (1928) لە ڕێکەوتى (2024/4/25) ئاراستە کردووین، بۆ ئەوەى داتا و زانیارى تەواو لەبارەى سێ یەکەمى زانکۆکان ئامادەبکەین و دواتر رەوانەى بەغدادى بکەین بەمەبەستى دامەزراندنیان.

ئاشکراشیکرد، لەسەر سەرجەم زانکۆکان پێویستە لە ماوەى پێنچ رۆژى کارکردندا تەواوى زانیارییەکان وەک لە خشتەى دیاریکراودا هاتووە و تایبەتە بە سێ یەکەمەکانى سەر بەشە زانستیەکان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى (2017 – 2018) تاوەکو (2022 – 2023) بە لیستى جیا بەرزبکەنەوە بۆ وەزارەت.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی ناردنەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share