هۆکارەکانی نەناردنی مووچەی هەرێم لەبەغدادەوە ئاشکراکران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو بابەتی سەرەکی هەیە لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقدا کە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچیانی جێبەجێنەکردووە ئەوانەش هۆکاری نەناردن و بەردەوام نەبوونی مووچەن لە بەغدادەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق باس لە تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دەکات لەبەرامبەر ناردنی مووچەی فەرانبەران بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراون.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 268/اتحادیە/223) کە 21/2/2024 لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرچوو، خاڵی یەکەمی دەقی بڕیارەکە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە ئەنجامدانی (توطين) بەبانکیکردن لەرێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانی دەرەوەی هەرێم.

سۆران عومەر روونیدەکاتەوە، حکومەتی هەرێم (هەژماری من)ی دەست پێکردووە لەبانکی ئەهلی و دەڵێت ئەمە توطينە، حکومەتی فیدراڵیش دەڵێت بانکی TBI کە بانکی حکومییە دەست بە توطين دەکات، هەرێم دەڵێت توطين هەژماری منە و بانکی TBI هاتووەتە ناو پرۆژەکەی حکومەتی هەرێم.

دەشڵێت، “خاڵی سێیەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیە، حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ دەکات، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە 24/4/2024ەوە بەبڕیاری ژمارە (250) وەزارەتی دارایی هەرێمی راسپاردووە بۆ رادەستکردنی داهاتی نەنەوتی بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، بەڵام 18 رۆژ بەسەر ئەو بڕیارەدا تێپەڕیوە داهاتی نانەوتی هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق”.

لە قسەکانی سۆران عومەردا ئەوەش ئاماژە پێکراوە، ئەم دوو بابەتە، (توطين و داهاتی نانەوتی) جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە کەهێشتا دەستی پێ نەکردووە و بڕیارەکەی دادگا لەخاڵی یەکەم بەدەق نووسراوە (تمويل رواتب المنتسبين في الاقليم بعد التوطين، وعدم تمويلها عن طريق القروض).

ئەو رستە عەرەبییەش واتای وایە، (ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای توطين و نەناردنی وەک قەرز)، هەر بۆیە کاتێک توطين دەست پێدەکات و داهاتی ناوخۆ رادەستدەکرێت پێدانی مووچە بەردەوام دەبێت بەلیست کەتوطين تەواوکرا دواتر لەڕێی بانکەوە مووچە دەدرێت بەمەرجێک وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە لیستەکان لەوادەی خۆی بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاکو ئەوانیش بانکەکان پارەدار بکەن و مووچە بخرێتە سەر هەژماری موچەخۆران.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: پابەندین بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share