پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێز تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەدراوسێیەکی کردبوو، هاوکات لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تەقە لەماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێزەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس داواکراو بووە و لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.