نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی حکومەتی فیدڕاڵیین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا قسەی کرد، لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی لە هەوڵەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کردەوە و وتی، “چاوەڕوانی حکومەتی فیدڕاڵیین بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی چەندین هەفتەی رابردوودا هەنگاوی کردەیی و باش نراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاوەکان کاریگەری و رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

سەرۆکی هەرێم وتیشی، “داوا دەکەین حکومەتی عێراق بەدەم کێشەکانەوە بێت و کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە، ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکات”.

جەختیشی لەوەکردەوە، بە کارکردنی پێکەوەیی، دۆخی خەڵکی هەموو عێراق باشتردەبێت و دەتوانرێت داهاتوو بۆ هەموومان باشتر ببێت.

دوای کۆنفڕانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدوانی بۆ یەکێک لە میدیاکان داوە و رایگەیاندووە، بەمزووانە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: خشتەی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییهاتوون، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت.…
Total
0
Share