ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەپێی پێویست کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا جێبەجێکردووە و بە هیچ کەمکردنەوەیەکی نوێ لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەسدا لە 1ی حوزەیران، قایل نابێت.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە کە ئۆپێک پڵەس رەنگە هەندێک کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت درێژبکاتەوە ئەگەر داواکارییەکان زیادنەکەن.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەنووسانی وت، ئەگەر ئۆپیک پڵەس بیەوێت بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە ئەوا عێراق بەو داواکارییە رازی نابێت، بەهۆی ئەوەی بەپێی پێویست ئاستی بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە.