شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

شەقامێكی سەرەكی لە ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێت و هاتوچۆی شارەكە دەڵێت، چەند رۆژێك دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران رایگەیاند، بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچووی شەقامی (مەحوی)، لە ئەمڕۆ شەممەوە شەقامەکە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان (نزیک بازاڕی دۆلارەکە) بەربەستکراوە.

دەشڵێت، کارکردنەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
Total
0
Share