هۆشداری لە شۆردنی سەوزە و میوە بە ماددەكانی پاككەرەوە دەدرێت

توێژەران بواری زانستی سەلامەتیی خۆراك هۆشداریدەدەن لە شۆردنی میوە و سەوزە بە ماددەی پاككەرەوە.

توێژەران كە سەر بە زانكۆی ویلایەتی كۆلۆرادۆ-ن دەڵێن، “بەکارهێنانی بەرهەمی تایبەت بۆ لابردنی قڕکەر و پیسکەرە سروشتییەکانی میوە و سەوزە رەنگە کاریگەر نەبێت و، ئەگەری هەیە توێكڵی میوەكان ببڕێت و بچێتە ناوەوە، بەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت”.

ئاماژەشدەدەن، باشترە سەوزە و میوە و لەنێویشیاندا سەوزە گەڵادارەكان بە ئاو بشۆردرێنەوە، چونكە ئاو كاریگەرە بۆ لابردنی قڕكەری مێروو و بەكتریاكان و لابردنی پیسی و دەرمانە كیمیاییەكانی دیكە.

دووپاتیشیدەكەنەوە، هەندێك كات پاككەرەوە كیمیاییەكان مەترسیدار دەبن، بەتایبەت لە زیاد بەكارهێنانیدا بۆ شۆردنەوەی میوە و سەوزەكان، چونكە ماددە كیمیاییەكەی توانای بڕینی توێكڵ و چوونە ناوەوەی هەیە، ئەمەش دەبێتەهۆی ژەهراویبوون و هەستیاری.

توێژەران رێنوێنی دەكەن بە لابردنی توێكلی میوە و سەوزەكان (ئەوانەی توێكڵدارن) بەر لە خواردنیان، هەروەها كڕینی ئەو بەرهەمانەی كەمتر ئەگەریان هەیە قڕكەرەكان هەڵبمژن. لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریدەدەن لە پێویستیی خێرا شۆردنەوەی میوە و سەوزەكان راستەوخۆ دوای كڕینیان، چونكە هەڵگرتنی خۆراكی شێدار دەبێتەهۆی گەشەی خێرای بەكتریای زیانبەخش لەسەر رووكارەكەی.

بابەتی پێشتر

دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

بابەتی دواتر

عێراق و ئیتاڵیا رێککەوتنێکیان بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share