توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 106 هەزاری تێپەڕاند

توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان پاش تۆماركردنی 48 حاڵەتی نوێ 106 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 609 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 48 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 535 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و توشبوویەكیش لە پارێزگای دهۆك گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی تائێستا 106 هەزار و 28 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیە 98 هەزار و 378 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 468 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share