شێوازی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان ئاشكرادەكرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەسەر چەند بنەمایەك زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بەپێی میكانیزمێك دەبێت كە ریزبەندی دەكرێت و رەچاوی ساڵانی خزمەت و خێزان و منداڵ دەكرێت، دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبێت، جگەلەوەش لە دوای ساڵی 2005ەوە زەوی دابەشنەكراوە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش خانەنشینبوون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان ئاشكرایكرد و وتیشی، “پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە فۆڕمەکە گەڵاڵەدەكرێت و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە بۆ دەكرێت و رەچاوی سیستمی خاڵبەندی دەكرێت و لە هەمانكاتدا رەزامەندیی فەرمانگە پەیوەندییەكانی بۆ وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە كەركوك دەستیپێكرد و چەكی پارەكەش راستەوخۆ دەدرێتە جووتیاران

بابەتی دواتر

كەمپی هۆل دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كرێی پاس كرایەوە بە 500 دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانی سلێمانی ئاشكرایدەكات لەمڕۆوە كرێی پاس لە 750 دینارەوە كرایەوە بە 500 دینار. سۆران عەبدولغەفور،…
زیاتر ببینە

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share