قوباد تاڵەبانی: دواخستن و پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونكە زیانی قەرەبوونەكراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەكانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە”.

جێگری سەرۆك وەزیران دەشڵێت، “لەگەڵ عەزرا زییا، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، گفتوگۆمان كرد لەبارەی پرسەكانی هەڵبژاردن، لەهەمانكاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان كرد كە نەك تەنها ئامادەنین یەك هەنگاو لەو پڕەنسیپ و بەهایانە پاشەكشە بكەین، بەڵكو بەردەوام هەوڵدەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستاندا باشتربكەین”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک مەترسیی بەکارهێنانی غاز لەناو ماڵدا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. رووداوێكی هاتوچۆ ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share