پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 4 دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و دەشڵێت، ” پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبكرێت”.

شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە لە لیستی مووچە و بابەتی “میزانی مراجعە” بۆ بەغداد نێردراوە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكرێت بۆ ناردنی مووچە و رێككەوتن بۆ رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم كراوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبكرێت”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: دەمانەوێت پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییان زیاتر بكەین

بابەتی دواتر

قەڵادزێ: پۆلیس تۆمەتبارێکی هەڵاتووی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share