پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بارانبارین کۆتایی هات

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە ئەگەری بارانبارین نییە لە سەنتەری شارەکان و سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنووریەکان.

باس لەوەشکراوە، پلەکانی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1- 3 )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەى پێنج شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى (1- 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەمرۆوە تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرمی رۆژانە بە 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە…
Total
0
Share