كۆرۆنا لە هەرێم.. 139 توشبوو و سێ گیان لەدەستدان

زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 139 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 773 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 139 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 962 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە سلێمانی بووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتەكەدا هاتووە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا بە هەرێم گەیشتە 104 هەزار و 334 توشبوو و لەو ژمارەیە 79 هەزار و دوو توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 418 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

گرنگترین ئەو گواستنەوە گەورانەی لە میرکاتۆی زستانەی ئیسپانیا واژووکراون

بابەتی دواتر

وردەکاریی ئامادەکردنی ڕەشنوسی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share