پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی چوار هەزار دوکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر 227 دوکان سووتاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە پێکهێنراوە، دڵنیایی بە هاوڵاتییان و رای گشتی دەدەین هۆکارەکان هەرچیەک بن رادەگەیەندرێن.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد، دوکاندارانیش کەمتەرخەمن لەچەند روویەکەوە، هاتنە پێشەوەی دوکانەکان، زیادەڕەوییەکان بە دانانی مێزی زۆر و داپۆشینی دوکانەکانیان بە پەردە.
شەوی 5ی نیسانی 2024 لە بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە، و 227 دوکان سووتان و 132 کەس برینداربوون.