ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەشی خزمەتگوزاریی سزای ئەو كەسانە دەدەن كە شەقامیان داگیركردووە بە دانانی كەرەستەی بیناسازی لەوانە دانانی بلۆك، لم، چەو، بەرد و جگەلەوەی دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاك و ئاستەنگی هاتوچۆش دروستدەكات كە تەنها دەتوان ئەو بەشە بەكاربهێنن كەبۆیان دیاریكراوە بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 1993ی هەمواركراو و ڕێنمایی پەسەندێتیی بەشی هونەری و لە كاتی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی شارەوانی بەشی خزمەتگوزاری لێپرسینەوە و سزای ئەو هاوڵاتییانە دەدات كە هۆكاربوون بۆ شێواندنی شەقام و شۆستەكان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پاشماوەی بینا و باڵەخانەكانیان.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، ” داوا لەو هاوڵاتییانە دەكەین كە سەرقاڵی دروستكردن و نوێكردنەوی خانوو باڵەخانەكانیانن بە شێوەی ڕێپێدراو و كۆكراوە كەرەستەی بینا و پاشماوەی بینا لەبەردەم شوێنەكانیان دابنێن تا كاتی دیاریكراو كە شارەوانی دیاریدەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆیەکی هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

زانکۆی چەرموو لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی زانکۆی چەرموو دەکاتەوە بۆ سەردانکردنی بەڕێوەبەرێتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له پەرلەمانی کوردستان: حکومەت بۆ چارەسەری قەیران قەیرانێکی دیکە دروستدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان دەبینێت و قەیران لە دوای قەیران…
Total
0
Share