ئەو دوو منداڵەی بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیانەوە سووتان گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵە دووانەیەی بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیانەوە لە کەرکوک سووتان، هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی رۆژی رابردوو ماڵێک لە شاری کەرکوک گڕیگرت و بەهۆیەوە دوو منداڵی دووانەی تەمەن سێ ساڵان سووتان.

پاش چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی (کۆمێل) گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆش ئەوەی دیکەیان بە ناوی (کیان)  گیانیلەدەستدا.

ئەو دوو منداڵە دووانەبوون و تەمەنیان سێ ساڵان بوو، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا بەتەنها لەماڵەوە بوون، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویدابوو، منداڵەکان %90ی جەستەیان سووتابوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: ئەو ئۆتۆمبێلەمان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیوەتەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرایكرد، “دەزگا…
Total
0
Share