لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هەورە بروسکە لە گەنجێکی دا و بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هەورەبروسکە لە گەنجێکی دا و برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاشکراشیکرد، گەنجەکە شۆفێری تاکسی بووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە کاری کردووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.