لێدوانی ئاوات شێخ جەناب لەسەر دابەشکردنی مووچە

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە هیچ ئاستەنگێکمان نەماوە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دەستی وەزارەتی دارایی عێراقدایە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانیان دوای تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، دابەشکردنی مووچە لە هەرێم دەستپێبکات.

لەبارەی وادەیەکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “وەڵامی ئەو پرسیارە لای وەزارەتی دارایی عێراقە”.

لەبارەی بەشداریکردنی بانکی بازرگانیی عێراقە TBI-ەوە ئاماژەی بەوەکرد،  شاندێکی بانکەکە لە هەرێمی کوردستانن و بانکەکە لە پڕۆژەکە بەشداردەبن و وتیشی، “هەژماری من بانک نییە و سیستمە و هەموو بانکە بەشدارەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکەش بانکی باوەڕپێکراون و لە تەوتینی عێراق بەشدارن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
7

رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە. وەزارەتەكە رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی تاسڵوجە-دوکان و دوکان-خەلەکان-ھیزۆپ لەلایەن تیمەکانی…
Total
0
Share