بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەپەرۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان و دەشڵێت، “لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین.”
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان جەختیلێكرایەوە.
هاوکات، تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەكە بە پابەندبوون بە رێككەوتنە نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.