وەزارەتی ناوخۆ چەند هەلی کارێکی راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ 25 هەلی کاری لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنین، ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی رۆژی شەممە 11 ی ئایار داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

ئاشکراشیکرد، پێویستە داواکار لە هەڵگرانی بڕوانامەی یاسا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر، ئەندازیاری پەیوەندییەکان و گەیاندن و ئەندازیاریی تەکنەلۆجیای زانیاریی بن.

ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لێرەوە فۆڕم پڕبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share