دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە و چاوەڕواندەكرێت دۆخی كارەبا ئاسایی ببێتەوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شەوی رابردوودا هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكان دەستیپێكردووەتەوە و راستەوخۆ دەستكرا بە كارپێكردنەوەی یەكەكان و چاوەڕواندەكرێت دۆخی كارەبا بە تەواویی ئاسایی ببێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وتیشی، “لە ئێستادا 50%ی غاز بۆ یەكەكانی كارەبا گەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر راپۆرتی كۆتایی ئامادەدەكرێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشكرادەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەردەوام دەبێت

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share