بەهۆی رووخانی دیوارێك لە ناحیەی كۆڕێ كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ و دروستبوونی لافاوەوە لە كۆڕی لە سنووری هەولێر دیوارێك رووخاوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
وتیشی، “دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت”.