کارگەیەکی دروستکردنی پۆڵا بە توانای 600 هەزار تۆنی ساڵانە لە عێراق کرایەوە

ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا لە بەغداد، کارگەیەکی دروستکردنی پۆڵا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرایەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کردنەوەی کارگەکە وەک بەشێکە لە کۆمپانیای گشتیی بۆ پیشەسازیی عێراق و ئەمڕۆ لە رۆژی کرێکاراندا کراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کارگەکە دووبارە نۆژەنکراوەتەوە و خراوەتەوە کار و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی کارەکانی درەستپێکردووەتەوە و تایبەتمەند دەبێت لە تواندنەوە و گۆڕینی پاشماوەی پۆڵاین بۆ پلێتی ئاسن بە توانای 600 هەزار تۆنی ساڵانە.

هاوکات، کارگەکە بەشداری لە وەبەرهێنان دەکات لە پاشماوەی ئاسن، دابینکردنی پێویستی وڵات بۆ بەرهەمە پۆڵاینەکان، دەستەبەرکردنی هێزی کار.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: كارەكانمان هەڵنەپەساردووە و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: رەمپای ئۆتۆمبێلێک بەرسەری هاوڵاتییەک کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share