یەکێتی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکەین و پێداگری دەکەین بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لە عێراق و کوردستان”.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، ”بەبۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان دەکەین، کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان لە خەباتی نەتەوەیی و لەنێو کاروانی بزووتنەوەی کوردایەتیدا پێشەنگ بوون و چەندین جوامێریان گیانیان بەخشیوە”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ”ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکارانی جیھان لەپێناوی بەدەستھێنان و پاراستنی زیاتری مافەکانیاندا بە چەندین چالاکی ئەم یادە بەرز رادەگرن، لە کوردستانیشدا کرێکاران لە رێگەی رێکخراو و سەندیکا پیشەییەکانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبووە، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی حکومەتی پێشووی عێراقدا لەم پێناوەدا چەندین جار رووبەڕووی راوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە”.

دەشڵێت، ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناوی پاراستنی مافە بەدەستھاتووەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رەخساندنی زیاتری ھەلی کار و دابینکردنی سەلامەتیی کارکردن ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکات و پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لە عێراق و کوردستان، لەپێناوی باشکردنی ژیان و گوزەرانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران

  حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا دەدات، ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە…
Total
0
Share