هەرێم بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد ئامادەیی تەواوی دەربڕی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە سەرجەم ئەو داهاتانەی فیدراڵین بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق تا گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەبێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بەپێی یاسای كارگێڕیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و یاسای بودجە ئەو داهاتانەی نانەوتین، هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق تا گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەبێت.

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، “چاوەڕوانی روونكردنەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەكەین كە بابەتی بانكە فیدراڵی و ئەهلییەكان یەكلابكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووەوە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share