نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، هەموو رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە تەواوکراون و چاوەڕێن بەغداد بینێرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی نیسان_مان رەوانەی بەغداد کردووە و ئەوەی لەسەر ئێمە بوو کردوومانە و چاوەڕێی ناردنی مووچەین لەلایەن بەغدادەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئامادەییمان دەربڕیوە ئەو داهاتانەی کە پێیان دەڵێین داهاتی فیدڕاڵی بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

باسیلەوەشکرد، هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوە لە فەرمانگەکانی هەرێم بەردەوامن، کەی تەواوکران ئێمە رەوانەی بەغدادی دەکەین.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

بابەتی دواتر

سبەینێ پشووی رەسمییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share