گەشتی عومرە رادەگیرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، 18ی ئایاری ئەمساڵ رێگانادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات ئەوەش بەهۆی دەستپێكردنی رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەجی ئەمساڵەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی رێوڕەسمەكانی تایبەت بە فەریزەی حەجی ئەمساڵ لە 18ی ئایاری ئەمساڵەوە رێگانادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات و گەشتی حاجییان دەستپێدەكات.

وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت حاجییانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێبكەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی حاجی ئۆمەران: هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت. دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، ئاگاداری هەموو بازرگانان، هاوردەکاران و…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پارتی دەڵێت 20 خاڵەکەی ئێوە دژی خەڵکە، منیش دەڵێم، نەخێر، دژی دزییەکەی ئێوەیە بەرامبەر خەڵک

عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، ئەو 20 خاڵەی ئەوان نووسیویانە و ڕادەستی عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی ئەنخومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share