بۆرییەکی غاز شکا و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکرا

لە گوندێکی سنووری باشووری رۆژئاوای کەرکوک بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکاوە و بەهۆیەوە گوندەکە چۆڵکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکی غاز لە سنووری گوندی قزلیاری شکاوە و بەو هۆیەوە دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵكردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەوڵی چاککردنەوەی بۆرییەکە دەدەن.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەو بۆریی گواستنەوەی غازە دەشكێت و چەند مانگێک لەمەوبەر هەمان رووداو لە گوندەکە دووبارە ببوەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share