سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەزینی دۆلار كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەشێك لە شمەك و كاڵاكان دەبێت.
نەوزاد غەفور سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەزینی دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی بەشێك لە شمەك و كاڵاكان دەبێت و نرخەكانیان دادەبەزێنێت، بەڵام كاریگەرییەكەی راستەوخۆ نابێت و كاتی دەوێت.
وتیشی، “بەشێك لەو شمەك و كاڵایانە بە دۆلاری 132 هەزار دیناری و لە رێگای بانكی ناوەندیی عێراقەوە حەواڵە دەكرێن كە كاریگەری لەسەر ئەو شمەك و كاڵایانە نابێت”.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە دابەزین كردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو 100دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.