لە سبەینێوە هاتوچۆی بارهەڵگر لەنێو تونێلی پیرمام بە یەکجاری دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران بڕیاردرا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە کاتژمێر 8ی بەیانیی سبەینێوە بە یەکجاری دابخرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارهەڵگرەکان دەتوانن رێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوە جووت سایدی باسرمە) بەکاربهێنن.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، پێشتر ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەو تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد ئەوەش وایکردبووهاتوچۆ لە تونێلەکە دا سستببێت و ئاستەنگ بۆهاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دروستببێت.