بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، ” لە پلاندا نییە بەرهەمی غازی كۆرمۆر هەناردەی دەرەوە بكرێت”.

د. ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە پێنج جار هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان 50 %ی غازی سروشتیی عێراقیش بەرهەمدەهێنێت.

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “بەرهەمی غازی كۆرمۆر هەناردەی دەرەوە ناكرێت و بەهۆی هێرشەكەی دوێنێوە ئێستا تەنها 1200 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێندرێت و 70%ی بەرهەمێنانی كارەبا لە رێگای غازی كۆرمۆرەوە دابیندەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share