هەپەگە كوژرانی 32 سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی 32 سەربازی سوپای توركیای لە هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – “هەپەگە” بڵاویكردووەتەوە، گەریلاكان لە هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان چەند چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و گورزی بەهێزیان لێوەشاندوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو چالاكییانەدا 32 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ئۆتۆمبێلێك و درۆنێكیشیان تێكشێندراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا لە بەرامبەر گەریلاكاندا چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت

پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی،…
Total
0
Share