دوای بڕیارێكی عێراق مووچەی ژمارەیەك لە مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەكات

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە كاركردنی بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی تایبەت بە یاسایی خانەنشینی هەڵوەشاندووەتەوە، دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان لە 200 هەزارەوە بۆ 550 هەزار دینار زیادبكرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە پێی دەستوور بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن و هیچ لایەنیك مافی تانەلێدانی نییە و دەبێت هەمووانیش پێوەی پابەندببن و بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە یاسایی خانەنشینی هەمواركراوی ژمارە 27 ساڵی 2006 كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت هەڵوەشاندووەتەوە، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە كە دەبێت كار بە یاسای ژمارە 9 ساڵی 2014ی خانەنیشنیی یەكگرتووی عێراق بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو یاسایە كەمترین مووچەی خانەنشینی بریتیە لە 200 هەزار دینار، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینیی عێراق كەمترین مووچەی خانەنشینی بریتییە لە 550 هەزار دینار، بۆیە پێویستە لەسەر هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن بە مەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم وەك سەرجەم خانەنشینانی عێراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لیكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق هاتووەتە ئاراوە و تاڕادەیەكی زۆر باش گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە، زۆر گرنگیشە كە ئاوڕ لە توێژی خانەنیشانی هەرێم بدرێتەوە و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندبن بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەمەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی سەرجەم خانەنشینیی عێراق كە لە ئێستادا كەمترین مووچەی خانەنشینی بڕی 550 هەزار دینارە.

بابەتی پێشتر

چین زیاتر لە 1300 دۆلار دەدات بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان بۆ گۆڕینی بە دانەیەکی نوێ

بابەتی دواتر

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك لە زێی گەورەدا خنكا

منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لە زێی گەورەدا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێك بەناوی (یوسف…
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و  دروستبوونی  ئاستەنگی  لەسەر رێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای  دەربەندیخان-سلێمانی  داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share