سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی شەقامی دابان و شەقامی سۆرانی بەسەركردەوە كە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكێك لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی كە چەند هۆكارێك بوونەتە رێگر لەبەردەم تەواونەكردنی پڕۆژەكە وەك بوونی چەند خانوویەك و بۆریی ئاو ئەویش پڕۆژەی شەقامی(دابان)ە لە كارێزەوشك كە پێكهاتەی پڕۆژەكە بە دوو سایدكردنی شەقامی (پاركی ئازادی) بەرەو شەقامی كارێزەوشك تا شەقامی ( بازنەی مەلیك مەحمود) درێژدەبێتەوە.
هەر لە بەسەركردنەوەكەدا سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی شەقامی سۆرانی بەسەركردەوە كە دەكەوێتە نزیك گەرەكی ئاشتی لە هۆكاری دەستپێنەكردنی پڕۆژەكەی كۆڵییەوە بە تایبەت پابەندنەبوونی خاوەن موەلیدەكانی ناوچەكە بە گواستنەوەی مولیدەكانیان بۆ ئەوشوێنەی بۆیان دیاریكراوە و هەروەها بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری كوردتێل پاش ئاگاداركردنەوەی كە ئامادەبێت و زانیاریی هێڵەكانی كوردتێل بدات بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە تابتواننین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستبەكاربین.