کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەینی و شەممە ناوەندەکانمان کراوە دەبن

نوسینگەی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی و شەممە ناوەندەکانیان کراوە دەبن لەنێوان کاتژمێر 8:00 بۆ کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ.

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، کرانەوەی ناوەندەکان لەو دوو رۆژەدا کە پشووە، بەمەبەستی دابەشکردنی کارتی بایۆمتری دەنگدان و وەرگرتنەوەی فۆرمی بوون بە کارمەندی رۆژی دەنگدانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share