حکومەتی فیدڕاڵ داوای داهاتی ناوخۆی دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم دەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی هەرێمی کردووە داواکراوە، حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی لە رێکەوتی 1 ی کانوونی دووەم بۆ 28 ی شوبات رادەست بکات.
بڕی ئەو داهاتەی کە عێراق داوای دەکات بڕی 905 ملیار دینارە.
لای خۆیەوە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی مەرجی بەردەوامی ناردنی مووچەیە بۆ هەرێم.