هەشت رێگای نایاب بۆ بەخێرایی بارگاویكردنەوەی مۆبایلەكەت

بارگاویكردنەوەی مۆبایل لەئێستادا بووە بە یەكێك لە پێویستییەكانی زۆرینەی دانیشتووانی جیهان، ئەوانەی ئامێرە زیرەكەكان بووەتە بەشێك لە ژیانیان.

بۆ زامنكردنی بەردەوام ئامادەبوونی مۆبایلەكەت، بەكارهێنەران پێویستە بە نزیكەیی رۆژانە بارگاوی بكەنەوە، بەڵام لێرەدا بارگاویكردنەوە لە كەسێكەوە بۆ ئەوی دیكە جیاوازە، هەندێك هەن بەر لە خەوتن ئەنجامیدەدەن، هەندێكی دیكە لەناو ئۆتۆمبێلدا، هەیشە تەنها لەكاتی پێویستدا ئەنجامیدەدات لەهەر شوێنێك بێت.

پێگەی (بیتا نیوز)، باشترین رێگاكانی بۆ زیادكردنی خێرایی بارگاویكردنەوەی مۆبایل دیاریكردووە:

– دڵنیابە لەوەی گەرمیی مۆبایلەكەت بەرز یان زۆر نزم نەبێت.
– ئەو وزەیە كەمبكەرەوە كە مۆبایلەكەت لەكاتی بارگاویكردنەوەدا بەكاریدەبات، بەكاریمەهێنە یان بەتەواوی بیكوژێنەرەوە.
– دڵنیابەرەوە لەوەی بارگاویكەرەوەكە بە تەواوی چووتە ناو شوێنی بارگاویكردنەوە لە مۆبایلەكەتدا.
– لەڕێی كارەباوە بارگاوی بكەرەوە، دووربكەوەرەوە لە بارگاویكردنەوە لەڕێی كۆمپیوتەر یان ئۆتۆمبێل.
– مۆبایلەكەت بخەرە سەر دۆخی فڕۆكە (Airplane mode) بۆ سنوورداركردنی ئەپلیكەیشنەكان و بەكاربردنی وزە.
– وایەری گونجاوی بارگاویكردنەوە بەكاربهێنە، دووربكەوەرەوە لە وایەرە خراپ و بێ كوالێتییەكان.
– با وایەری بارگاویكردنەوەكە لە جۆری خێرا بارگاویكەر (Fast charging) بێت، كە زۆر جار لەنێو بۆكسی مۆبایلدا نییە.
– بەكارهێنانی پاوەر بانك بۆ بارگاویكردنەوە لەكاتی چوونە دەرەوەدا، زۆر خێراترە لە بارگاویكەرەوەی ئۆتۆمبێل یان كۆمپیوتەر.

بابەتی پێشتر

پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share