بە چەند چالاكییەك ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ بەرز رادەگیرێت

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی راپەڕین ساڵیادی کارەساتی بۆردومانی 4/24ی قەلادزێ بەرز رادەگرن.

لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە قەڵادزێ رێوڕەسمێك بۆ 50هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شارەكە و رۆژی شەهیدی زانکۆ سازكرا و، تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

دواتر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ، زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سیمپۆزیۆمێکیان لەژێر ناونیشانی (4/24 بۆردومان و راپەڕینی شاری قەڵادزێ) لە کۆلێژی پەروەردە رێکخست.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە، بە نمایشکردنی ڤیدیۆی دۆکیومێنتاری لەسەر بۆردومان و راپەڕینی شاری قەڵادزێ دەستیپێکرد، کە لەلایەن بەڕێوەبەراتیی راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین ئامادەکرابوو.

دواتر وتاری هەریەک لە (د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، باڵیۆز (د. محەمەد سابیر) بەڕێوەبەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و (د. هاوڕاز قادر حمە) راگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، لەسەر بۆردومانی 24-4-1974 و راپەڕینی ساڵی 1982ی شاری قەڵادزێ خوێندرایەوە.

پاشان چالاکییەکانی سیمپۆزیۆمەکە دەستیپێکرد، کە تیایدا چەندین تەوەری زانستی لەلایەن توێژەرانەوە دەربارەی بارودۆخی ئەوکاتی کوردستان و کاریگەری لەسەر بۆردومان و راپەڕینی شاری قەڵادزێ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەشدا، خەڵاتی رێزلێنانی رێکخەرانی سیمپۆزیۆم بە بەشداربووان بەخشرا.

بابەتی پێشتر

ئامادەکاریی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share