بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێكۆشەری دێرین و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و كوردایەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێكۆشەری دێرین و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و كوردایەتی.

لە میانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی ئاڕاستەی كاك رێبوار عەلی شامار، بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرز و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەلی شامار كرد كە یەكێك بوو لە قارەمانەكانی شۆڕش و كۆڕی خەباتی كوردایەتی و لە خوای گەورە داواكاربوو ئەمە دواناخۆشیی بنەماڵە سەربەرزەكەیان بێت رۆحی بۆ هەمیشە شادبكات و سەبرو ئارامی بە هەموولایەكیان ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share