تەندروستیی عێراق: تائێستا پێنج ملیۆن و 400 هەزار منداڵ دژی نەخۆشیی سورێژە کوتراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی پێنج ملیۆن و 400 هەزار منداڵ  دژی نەخۆشیی سورێژە کوتراون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشیی سورێژە، بەردەوامە و تا ئیستا پێنج ملیۆن و 400 هەزار منداڵ کوتراون.

ئاماژە بەوەش دەکات، “هەڵمەتەکە تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی پلان بۆ داڕێژراوی کوتانی زیاتر لە حەوت ملیۆن منداڵی خوێندنگەی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share